مەرج و رێنماییەکانى كۆنفرانس
مەرج و رێنمایی توێژینەوەكانى كۆنفرانس:
هەر توێژینەوەیەك؛ لە نێوان 6500_7000 وشە زیاتر نەبێت.
پوختەی توێژینەوەكە؛ لەنێوان 200-250 وشەدا بێت و سێ بۆ پێنج كلیلەوشەی تێدابێت.
بیرۆكەی توێژینەوەكە؛ لە چوارچێوەی تەوەرە سەرەكیی و لاوەكییەكانی كۆنفڕانسدا بێت.
توێژینەوەكە؛ پێشتر لە گۆڤار و كۆنفرانسە زانستییەكاندا پێشكەش نەكرابێت و بڵاونەكرابێتەوە.
توێژینەوەكە؛ بە یەكێك لە زمانە فەرمییەكانی كۆنفرانس: كوردیی، عەرەبیی، ئینگلیزیی، فارسیی نووسرابێت.
توێژینەوەكە؛ پێڕەوی رێكار و رێبازی نووسینی ئەكادیمیی بكات، لەوانە: ناونیشان، پووختە، كلیلەوشە، چوارچێوەی تیۆریی و كردەیی كۆكردنەوە و شیكردنەوەی داتای توێژینەوە لەگەڵ دەرئەنجام و ئەنجام و لیستی سەرچاوەی نوێ.
توێژینەوەكە بە هەر زمانێك بنووسرێت؛ مەرجە هوونەرییەكانی نووسينی توێژینەوەی زانستیی تێدابێت. بۆنموونە؛ قەبارەی ناونیشانی سەرەكیی (16) و لاوەكی (15) و ناوەڕۆك (14) و پەراوێزەكان (12) بێت و بە فۆنتی كالیبێریی بەدی (Calibri-Body) بنووسرێت.
لاپەڕەی یەكەمی توێژینەوەكە؛ چەند زانیارییەكی بنچینەیی لەخۆبگرێت، لەوانە: ناونیشانی توێژینەوە، ناوی سیانی توێژەر، نازناوی زانستیی توێژەر، شوێنی كاركردنی توێژەر، ژمارەی مۆبایل و ئیمەیڵی توێژەر.
پاش پێداچونەوەی زانستیی توێژینەوەكان لەلایەن هەڵسەنگێنەرانەوە؛ سەرجەم توێژینەوە پەسەندكراوەكان لە پانێڵەكانی كۆنفرانسدا پێشكەشدەكرێن.
سەرجەم توێژینەوە پەسەندكراوەكان لە وەقائیعی كۆنفرانس لەسەر ئینتەرنێت بڵاودەكرێنەوە و دواتر توێژەر بۆ بەرزكردنەوەی ناونیشانی زانستیی لێی سوودمەند دەبێت.
ژیاننامەی ئەكادیمیی توێژەر، پوختە و تەواوی توێژینەوەكان بەشێوەی وۆرد (Word) بۆ ئیمەیڵی فەرمیی كۆنفرانس دەنێردرێن.
توێژەر بەرپرسیارێتیی پێداچوونەوەی زمانەوانیی توێژینەوەكەی دەكەوێتەئەستۆ و كۆنفرانس لە جیاوازیی رێنووسی نووسینی توێژینەوەكان بەرپرس نییە.